The Message of Imam Khamenei to the Youth in Europe and North America, in SORANI KURDISH language

The Message of Imam Khamenei to the Youth in Europe and North America, in SORANI KURDISH language

بسم الله الرّحمن الرّحیم

بۆ هه موو لاوان لە ئەورووپاو ئەمریکای باکووری

ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە فەرانسەو ڕووداوە ھاوچەشنەکانی دیکە لە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو ڕەزامەندییەی له من بەدی ھێنا کە لە بارەی وان ڕاستەوخۆ لەگەڵتاندا قسه بکه م. من ئێوەی چینی لاو دەکەمە بەردەنگی قسەکانم، ھەڵبەت مەبەست ئەوە نییە کە باوکان و دایکانی ئێوە بە ھەند نەگرم، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە چارەنووسی داھاتووی گەڵ و وڵاتەکەتان لە دەستی ئێوەدا دەبینم و هه روه ها وریا بوون و ھەست بە تێگەییشتن و دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە ناخ و دڵی ئێوەدازیندوتر و وریاتر ده بینم. هه روه ها، لەم نووسراوەیه دا ڕووی قسەکانم لە گه ڵ سییاسه ت مه داران و کاربەدەستانی ئێوە نییە،چونکه لەو باوەڕەدام کە ئەوانە بەئەنقەست ڕێگای سیاسەتیان لە ڕێبازی ڕاستبێژی و دروستی، دابڕیوەو جیایان کردۆته وه .

قسەی من لەگەڵ ئێوەدا لەبارەی ئیسلامە، بەتایبەت ئەو شێوه و وێنه یه کە لە بارەی ئیسلامەوە بەئێوە پێشان ئه درێ. لە دوو دەیە لەمەوپێش بەم لاوە_ واتە لەپاش لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت_یه‌عنی روسیایی قه دیم _ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئەوەی ئەم ئایینە گه وره یه ، وەک دوژمنێکی تۆقێنەر بناسێندرێت. بزواندنی ھەستی رق و ترس و تۆقان وه سودوه رگرتن له وی، بەداخه وه پێشینەیەکی درێژماوەی لە مێژووی سیاسیی ڕۆژئاوادا ھەیە.

لێرەدا بەنیاز نیم باسی ئەو ترسە جۆربەجۆرانە بکەم کە ھەتا ئێستا بۆ گەلانی ڕۆژئاوا دروست کراوە، ئێوە بۆخۆتان بەکورتە ڕامانێک لەو بابەتە ڕەخنەیانەی ئه م دواییه له باره ی مێژوو، ده بینن کە لە نووسینی مێژووی تازەدا، کرده وه کانی به درۆ دروستکراوانانه ی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ گەلان و فه رهه نگه کانی دیکە ی جیھان لۆمه کراوه و سەرکۆنەکراوە. مێژووی ئەرووپاو ئەمریکا لە ئاستی دیارده ی کویلایه تی شەرمەزارە، لە به ر چاخی کۆڵۆنیالیزم تەریق دەبێتەوە و لە ئەنجامی ستەم کردن له ڕەش پێست وسوورپێست وغەیری مەسیحییەکان ملکەچ و سەرنەوییە، مێژوو نووس و لێکۆڵەرانی ئێوە لەو خوێنانەی کە بە ناوی ئایینەوە لە نێوان کاتۆلیک و پرۆتێستان، وه یاخود بەناوی ھۆزو نەتەوەوە لە شەڕەکانی یەکەم و دووھەمی جیھانی ڕژاوە، ھەست بە سەرشۆڕی دەکەن.

ئەمە خۆی لە خۆی دا و به ته نیایی، جێگای ڕێزگرتنەو ئامانجی منیش لە گێڕانەوەی بەشێک لەم ناوه رۆکه درێژە سەرکۆنەکردنی مێژوو نییە،بەڵکو لە ئێوەم دەوێ که، لە ره و شه نبیران و ڕووناکبیرانی خۆتان بپرسن، بۆچی ویژدانی گشتی لە ڕۆژئاوا ھەمیشە دەبێت له دو ، بە دواکەوتنێکی دەیان ساڵەو جارێ واشە سەدان ساڵە، وریا و ئاگادارده بیته؟ بۆچی پیدا چوونەوە بە ویژدانی گشتی دەبێ تایبەتی ڕابردووە دوورەکان بێت نەک بابەت و ڕووداوەکانی ڕۆژ؟ بۆ لە بابەتێکی گرینگ وەک شێوازی ھەڵسو کەوت لەگەڵ فه رهه نگ و ئەندێشەی ئیسلامی له پێکھاتنی وریا بوونەوەی گشتی به رگری ده کات؟

ئێوە باش دەزانن کە سوکایەتی کردن و وەڕی خستنی بێزاری و ترسێکی خەیاڵی بەرامبەر بە کەسانی تر،بابه ته هاوبه شه که ی تەواوی سودوه رگرتنه کانی ستەمکارانە بووە. جا ئێستا داواتان لێ دەکەم که لە خۆتان بپرسن بۆ سیاسەتی کونی تۆقاندن و ڕق ھەستاندن ئەمجاره بەوپەڕی بەرفراوانی و توندوتۆڵ تر لە جاران ،ئیسلام و موسڵمانانی نیشانه گرتووە. بۆ، پیکھاتەی دەستەڵات لە جیھانی ئەمرۆ حەز بەوە دەکات کە اندیشه ی ئیسلامی بخرێتە لایه که وه و له فه رهه نگه کانی تر تاثیر وه ربگرێت؟ داخۆا کام مه عناو به های ئیسلامه، کە ڕێگا لە بەرنامە کانی زلھێزەکان و ده سه ڵات داران دەگرێت و کامە بەرژەوەندییە، کە لە سێبه ری چەواشەکاری و فهمێکی غه له ت و به درو لە بارەی ئیسلامەوە دابین دەکرێت؟ کەوابوو یەکەم داخوازیم ئەوەیە کە لە بارەی ئامانجی ئەم چەواشەکارییە بەربڵاوەی دژی ئیسلام پرسیار بکەن و بکۆڵنەوە.

داخوازیی دووھەمیشم ئەوەیە کە لە بەرامبەر لافاوی پێشداوەری و پڕوپاگەندەی مه نفی، ھەوڵ بدەن زانستێکی بێ واسته و ڕاستەوخۆتان لەم ئایینە دەست کەوێت. قسه و به ڵگه ی ساغ و بێ گرێ واھەڵدەگرێت کە به لای که مه وه، بزانن کە ئەوەی وا ئێوەی پێ دەترسێنن و دورتان دەخەنەوە چییەو ناوەڕۆکەکەی چۆنە. من پێ لە سەر ئەوە داناگرم کە بۆچوونی من یان ھەر تی گه یشتنیکی دیکە لەبارەی ئیسلامەوە قەبووڵ بکەن، بەڵکو قسەم ئەوەیە کە ماوەی ئەوە مەدەن کە ئەم ڕاستییە گەشەدارو شوێن دانەرە له دونیای ئەمڕۆ، بە ئامانجێکی دوژمنکارانەو خەوشدارو ناپاک بە ئێوە بناسێنن. ماوەی ئەوە مەدەن ریاکارانه و به درو، تیرۆریستانی خزمه تکاری خۆیان لای ئێوە به ناوی نوێنەری ئیسلام به ئیوه بناسێنن. ئیسلام لە ڕێگای سەرچاوە ڕەسەن و دەست لێ نەدراوەکانی خۆی بناسن ،لەگەڵ ئیسلام دا لە ڕێگای قوڕئان و ژیانی پێغەمبەرە گه‌وره‌که‌ی (درودی خووای له سه ربێت) ئاشنا ببن.

حەز دەکەم لێرەدا پرسیاری ئەوە بکەم کە ئایا ھەتا ئێستا بۆخۆتان ڕاستەوخۆ موڕاجه عه و ئاوڕتان لە قوڕئانی موسڵمانان داوەتەوە؟ ئایا فێرکارییەکانی پێغەمبەری ئیسلام(درودی خووای له سه ربێت) وه ڕێبازە ئینسانی و ئه خلا قیه کەیتان خوێندوته ۆه؟ ئایا ھەتا ئێستا جیا لە میدیاکان پەیامی ئیسلامتان لە سەرچاوەیەکی دیکە وەرگرتووە؟ ئایا قەت لە خۆتان پرسیوە کە ھەر ئەم ئیسلامە چۆن و بەپاڵپشتی کامە بەھاو بایەخ بەدرێژایی ئەو ھەموو سەدەیە گەورەترین شارستانییەتی زانستی و فیکری جیھانی بەدیی ھێناوه‌و ھەڵکەوتەترین بیرمەندو زانایانی ته ربییه ت کرد؟

من داوای ئەوەتان لێ دەکەم کە ماوەی ئەوە مەدەن بەو دەمامکە ناڕاست و پڕ لە سووکایەتییانە بەربەستێکی ھەستیارو سۆزدارانە لە نێوان ئێوەو بابەتە ڕاستەقینەکان دروست کەن و ھەل و ھێزی دادوەری کردنێکی بێ گەرد و بێ لایەنتان لێ بستێنن.

لەم سەردەمەی وا کە،رەستەو ئامێری پەیوەندی ،سنوورە جوگرافییەکانی بەزاندووە، ماوە مەدەن و مەھێڵن لە سنووره کانی دروستکراو و زەینی بەرتەسکتان کەنەوە.

ئەگەرچی هیچ کەس بە تاک و تەنیا ناتوانێت که لێنه کان پڕ کاتەوە، بەڵام ھەرکام تان دەتوانێت بە مەبەستی ڕوون کردنەوەو تێگەیاندنی خۆی و ده و روبه ری خۆی، پردێک لە ئەندیشەو ئینساف لەسەر ئەو بۆشاییانە ھەڵبەستێت. ئەم شه ڕه و گرفتە دروست کراوەی نێوان ئیسلام و ئێوەی لاو، گەرچی تاڵ و ناخۆشە،بەڵام دەتوانێت چه ند پرسیارێکی تازە لە زەین و مێشکی لێکوڵه ری ئێوە دروست بکات. ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانەش ده رفه تیکی به ده ست هاتوو، بە مەبەستی ڕاگەیشتن بە ڕاستی و حقیقه ته کانی تازە له پێش چاوی ئیوه داده نیت. ھەر بۆیە وا باشترە ئەو ھەل و دەرفەته، بۆ تێگەییشتنی ڕێکو پێک و زانستێکی، بەبێ پێشداوەری کردن لە بارەی ئیسلامەوه له ده ست مه ده ن، بەشکوو لە به ره که تی ئەو ئەرکناسییەی ئێوە لە به رامبه ری حەقیقەت و ڕاستییەکاندا، داھاتوو ه کان، ئەم بڕگەو قۆناغە ی مێژوویی ھەڵس و کەوتی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئیسلام، بە دڵئێشانێکی کەمترو ویژدانێکی ئاسوودە تر بنووسنەوە.

سەییدعەلی خامەنەیی

یەکەمی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی کۆچیی ھەتاوی


Related Articles

Post your comments

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

Arba'een
عزای حسینی در عالم
Imam Khamenei demands immediate end to domestic wars in Islamic countries in his Hajj 2017 message
پیام امام خامنه ای به مسلمانان جهان به مناسبت حج 2016
We are All Zakzaky